شارپرێس:
دادگای باڵای نیۆیۆرك دۆسییەك یەكلادەكاتەوە، كە پەیوەندی بەدایكو باوكو كوڕەكەیانەوە هەیە.
ئەو كۆڕە ناوی مایكل رۆتۆندۆیەو تەمەنی 30 ساڵەو دایكو باوكی لەدادگاكە سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە، بۆ ئەوەی لەماڵەكەیان دەریبكەن، بەبیانووی ئەوەی مافی ئەوەی نەماوە لەماڵەكەیان بژی.
دایكو باوكی ئەو كوڕە گەنجە ناویان مارك و كریستینایە، لەرێگەی پارێزەرە تایبەتەكەیان سكاڵاكەیان بەرزكردووەتەوەو ئامادەش نین دەستبەرداری سكاڵاكەیان بن.
لەرۆژی دانیشتنی دادگا كوڕەكە ئامادەبوو، بەرگری لەخۆی كردو داوای كرد 6 مانگ مۆڵەتی بدەن بۆ ئەوەی لەماڵەكە بمێنێتەوە، بەڵام دادوەر رەتیكردەوەو بڕیاری دەركردنی لەماڵەكەدا.
هـ ـ ح