دامەزرێنەری فەیسبووك دان بەدزەكردنی زانیارییەكان دەنێت

هەمەڕەنگ

24/05/2018‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارك زۆكەربێرگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای "فەیسبووك" دانی بەوەدا نا، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكەیان دزە بەچەندین زانیاری كراوە.

مارك زۆكەربێرگ لەبەردەم لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمانی ئەوروپا دانی بەوەدانا، كە دزە بەزانیارییەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كراوە، بۆ ئەوە داوای لێبوردنی كرد.

ماوەی رابردوو ئەوە بڵاوكرایەوە، كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە دزە بەزانیاری كەسی چەندین بەشداربووی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەئەوروپا كراوەو بۆ راپرسی هەڵبژاردنەكان بەكارهێنراوە.

زۆكەربێرگ راشیگەیاند، كە ئەوە كاریگەری لەسەر كۆمپانیاكەیان‌و بەشداربووەكان داناوەو كار دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە بەزوویی چارەسەر بكەن.

هـ ـ ح