ئامادە نییە گفتوگۆو كۆبوونەوەی لەگەڵ بكات
گۆڕان تەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی هەڵپەساردووە

عیراق

24/05/2018‌ 6990 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی هەڵپەساردووەو ئامادەنییە گفتوگۆو كۆبوونەوەی لەگەڵ بكات.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەبزووتنەوەی گۆڕان بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، بزووتنەوەكەیان لەرۆژی 12ی ئەم مانگەوە تەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی هەڵپەساردووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە گۆڕان لەو رۆژەوە وەڵامی هیچ پەیوەندییەكی بەرپرسانی یەكێتی نەداوەتەوەو ئامادەنییە گفتوگۆو كۆبوونەوەیان لەگەڵ بكات.

رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە لەلایەن گۆڕانەوە رەتكرایەوە، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی یەكێتی لەو هەڵبژاردنە "ساختەكاری" كردووە.

هەمان رۆژو دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەركەوت، بەرپرسێكی یەكێتی لەرێگەی چەكدارەكانی هێرشی كردە سەر مەكۆی سەرەكی گۆڕان لەشاری سلێمانی ئەوەش كاردانەوەی بزووتنەوەكەی بەدواوە هات.

هـ ـ ح