شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی كه به‌ڕۆژووبون به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی كه له‌زانكۆی ساوپاولۆی به‌رازیل ئه‌نجامدراوه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژوبون سودی هه‌یه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی زیاده‌ی مرۆڤ، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا گه‌ر مرۆڤ به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه زیانی بۆ ته‌ندروستی ده‌بێت".
له‌باره‌ی زیانه‌كانی به‌ڕۆژوبون به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ئه‌و پزیشكانه‌ی له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون ده‌ڵێن، "زیان به‌په‌نكریاس ده‌گه‌یه‌نێت‌و واده‌كات كێشه بۆ كاری ئه‌نسۆلین له‌جه‌سته‌دا دروست ببێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه‌سه‌كه دوچاری نه‌خۆشی شه‌كره‌و چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداری دیكه بكات".
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بێت، به‌رۆژوبون ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین كه‌مده‌كاته‌وه‌و سودی هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه بیانه‌وێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا كێشیان كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ به‌ڕۆژوو ده‌بێت، ئه‌وا كاری ئه‌نسۆلین له‌له‌شیدا یاریده‌كات، به‌وه‌ش كێشه ته‌ندروستییه‌كان دروستده‌بن.
ڕ . ج