شێخ جەعفەر دەیەوێت كێشەكانی لەگەڵ قادری حاجی عەلی‌و گۆڕان چارەسەربكات

کوردستان

25/05/2018‌ 17882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی هەوڵی ئەوەیداوە، كە كێشەكانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان چارەسەربكات، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس:

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هەوڵیداوە لەرێگەی پەیوەندییە كەسییەكانی خۆی كێشەكانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان چارەسەربكات.

سەرچاوەكە بۆ شارپرێس ئاشكراشیكرد، كە نایەوێت كێشەكانی لەگەڵ قادری حاجی عەلی سەركردە لەبزووتنەوەی گۆڕان ببێتە كێشەی كەسی، بۆیە هەوڵی چارەسەریداوە.

12ی ئەم مانگە كاتێك ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەركەوت، بەهۆی گرژییەكانی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەچەند چەكدارێكەوە چووە سەر مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی‌و بەو هۆیەوە شەڕە تەقە دروستبوو.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەو بارەوە پێشتر رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی لەگەڵ قادری حاجی عەلی قسەی كردووە، گرژی لەنێوانیان دروستبووە، بۆیە ئەویش چووەتە گردی زەرگەتە، بەڵام دواتر رووبەڕووی بوونەتەوە.

هـ ـ ح