ڤیدیۆ.. تەمەنی 114 ساڵەو رۆژانە جگەرە دەكێشێت

هەمەڕەنگ

31/05/2018‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باوكێك بەناوی فریدی بلوم، كە لەدایكبوونی 1904 ەو تائێستا بەشێوەیەكی رۆژانە جگەرە دەكێشێت.

ئەو پیاوە ئێستا تەمەنی 114 ساڵەو ماوەیەك پێش ئێستا دەستبەرداری خواردنەوەی مادە كحولییەكان بووە، بەڵام ئامادەنییە دەستبەرداری جگەرە كێشان بێت.

ئەو ئێستا یادی 114 ساڵەتی لەدایكبوونی تەمەنی دەكات‌و وەك گەورەترین ‌و بەتەمەنترین پیاو لەجیهان ناسراوەو جەختیكردووەتەوە، كە ئامادەنییە دەستبەرداری جگەرە كێشان بێت.
بلوم سەرەڕای جگەرەكێشانی بەردەوام، خاوەنی تەندروستییەكی باشەو خۆشی باسی لەوە كردووە، كە نازانێت نهێنی باشی تەندروستی چییە.

بلوم لەباشووری ئەفریقا نیشتەجێیەو وڵاتەكەشی بەفەرمی داوای كردووە، ناوی لەكتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، وەك بەتەمەنترین پیاوی جیهان تۆماربكات.

هـ ـ ح