وێنە.. كیم كاردیشیان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ دەردەكەوێت

جیهان

01/06/2018‌ 2104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتەكەی دەركەوت.

دۆناڵد ترامپ لەو بارەوە لەتویتەر نووسیویەتی: كۆبوونەوەیەكی باشی لەگەڵ كیم كاردیشیان كردووە، كە قسەمان لەسەر یاساكانی زیندانی‌و مافەكانیان كردووە.

كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی بەشداریكردنی سەرۆكی ئەمریكا بووە لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كیم كاردیشیان، كە لەبارەی مافی زیندانییەكان قسە دەكەن.

هـ ـ ح