ڤیدیۆ.. دەركەوتنی گەورەترین جۆری نەهەنگ لەكەناراوەكانی میسر

جیهان

01/06/2018‌ 9510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ژینگەی میسر رایگەیاند، لەكەناراوەكانی وڵاتەكەی گەورەترین جۆری نەهەنگ دەركەوتووە، كە ئەو نەهەنگە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

وەزارەتەكە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا نەهەنگی شین دەردەكەوێت، ئەوەش لەگەرووی "العقبە" لەسەر دەریای سوور.

یەكەم جارە ئەو جۆرە نەهەنگە زەبەلاحە لەكەناراوەكانی میسر دەردەكەوێت، كە گرتەی ڤیدیۆییەكە بووەتە جێگەی سەنجی خەڵكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

درێژی ئەو نەهەنگە 24 مەترە، كە لەدەریاو زەریاكاندا دەژی‌و ئێستا بەگەورەترین گیانداری سەر رووی زەوی دادەنرێت.

هـ ـ ح