ڤیدیۆ.. دەركەوتنی "أبو الهول"ێكی نوێ‌ لەسەر رووی مەریخ

جیهان

01/06/2018‌ 7788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆ وایت رۆژنامەنووسی تایبەتمەندی گەردوونناسی بەریتانی، چەند وێنەیەكی لەتۆماری ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا رووی مەریخ دەبینرێت.

لەبەشێك لەوێنەكاندا، پەیكەری مێژوویی میسر، كە بە "أبو الهول" ناسراوە لەسەر رووی مەریخ دەبینرێت، وەك لەم ڤیدیۆیە دەردەكەوێت.

رۆژنامەی "میرۆر"ی ئینگلیزی لەو بارەوە بڵاویكردووەتەوە، كە وێنەكان لەلایەن دامەزراوەی "كریوسیتی رۆفر"ی گەردوونی گیراون، كە بەروونی تێدا شێوەیەكی ئەو پەیكەرە میسرییە دەبینرێت.

هاوكات وایت لەبارەی وێنەكەوە نووسیویەتی لێكۆڵینەوەی لەسەر وێنەكانی كریوسیتی رۆفر كردووەو زۆر بەڕووی پەیكەری "أبو الهول" لەسەر مەریخ دەبینرێت، كە قەبارەی زیاتر لە  200 پێ‌ دەبێت.

هـ ـ ح