ملیاردێرێكی ئۆسترالی پێش مردنی هەموو سامانەكەی دەبەخشێت

هەمەڕەنگ

02/06/2018‌ 964 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"رزگاركردنی منداڵێكی ئەفریقی لەبرسییەتی، لای من گەورەترە لەسەرۆكایەتی‌و لێخوڕینی ئۆتۆمبیلێكی زۆری Ferrari Spider ، كە نرخەكەی 600 هەزار دۆلارە".

ئەو قسەی ملیاردێری ئوسترالی و سەرمایەدار، عەلی بەناتە، كە لەسێ‌ ساڵی رابردوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو.

بەنات تووشی نەخۆشی "بالهدیە" بووە، كە ناوبراو پابەندی بەئاینی ئیسلامەوە هەبووەو بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە مردووە.

ئەو سەرمایەدارە، پێش مردنی بڕیاریداوە تەواوی سامانەكەی خەرج بكات، بەو هۆیەشەوە بووەتە جێگەی سەرنجی میدیا جیهانییەكان.

عەلی بەنات خۆی‌و تەواوی كۆمپانیاكانی بردووەتە ناوچەی ئۆگۆی ئەفریقا، كە 55% خەڵكەكەی هەژارن‌و ساڵانە بڕی 800 ملیۆن دۆلار بۆ هەژاران خەرج دەكات.

هـ ـ ح