پۆلیسی بەریتانیا بۆ پاسەوانی شازادە هاری داوای بودجەی زیاتر دەكات

هەمەڕەنگ

03/06/2018‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی بەریتانیا بۆ پاسەوانی شازادە هاری داوای بودجەی زیاتر دەكات، ئەوەش لەپێنازی زیادكردنی ئاسایشی زیاتر بۆ ناوبراو.

پۆلیسی بەریتانیا، دوای ئەوەی شازادە هاری هاوسەرگیری لەگەڵ میگان ماركڵ كردووە، داوای كردووە بودجە بۆ پاسەوانی-یان زیاد بكەن، چونكە مەترسی لەسەر ژیانیان زیاتر بووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، كە ئێستا پاسەوانی شازادەكە بووە بە 24 سەعاتی بەو هۆیەشەوە پۆلیس داوای بودجەی زیاتری كردووە.

شازادە هاری‌و میگان ماركڵ لەناوچەیەك دەژین، كە رووبەرەكەی گەورەیەو بەهای ئەو ناوچەیە 1.4 ملیۆن پاوەنەو دەكەوێتە ناوچەی "كۆتسوولدز"ی لەندەن.

هـ ـ ح