ڤیدیۆ.. پوتین باسی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی بۆ ئەمیری ئەبوزەبی دەكات

هەمەڕەنگ

03/06/2018‌ 8328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا باسی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی بۆ محەمەد بن زاید ئال نهیانی ئەمیری ئەبوزەبی ئیمارات كرد.

ئۆتۆمبیلەكەی پوتین لەجۆری لیمۆزینەو بەم دوایانە لەچوارچێوەی پرۆژەی "كۆرتیج" دروستكراوەو درایە ڤلادیمێر پوتین، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ جاری چوارەم بووەوە سەرۆكی روسیا.

پوتین‌و ئەمیری ئەبوزەبی لەچەند رۆژی رابردوو كۆبوونەوەو دوای كۆبوونەوەكەش سەرۆكی روسیا تایبەتمەندی ئۆتۆمبیلەكەی بۆ ناوبراو ناساند.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەردوولا پرۆژەیەكیان واژووكرد، بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی پرۆژەی "كۆرتیج" روسیا ئۆتۆمبیل بۆ ئیمارات دروست بكات.

هـ ـ ح