دیاب بەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی بەكچە هونەرمەندێك مشتومڕ دروستدەكات

هەمەڕەنگ

04/06/2018‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عومەرو دیاب هونەرمەندی میسری، بە بوونی پەیوەندی خۆشەویستی بەكچە هونەرمەندێكی وڵاتەكەی مشتومڕی دروستكردووە.

عومەرو دیاب بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك لەگەڵ كچە هونەرمەندی لاوی میسری  دینا شربینی ئەو مشتومڕەی دروستكردووە.

ووێنەكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەرۆژی 3 ی ئەم مانگە بڵاوكراوەتەوە، كە وێنەیەكی "سیلفی" عومەرو دیابە لەگەڵ دینا شربینی‌و كچەكەی خۆی، كە ناوی "نور"ە.

بەپێی سەرچاوەكان، وێنەكە لەناوچەیەكی پایتەختی بەریتانیا لەندەن گیراوە، ئەوەش بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی كچەكەی، كە تەمەنی بووە بە 28 ساڵ.

هـ ـ ح