رێگری لێدەكرێت.. لەتیفە بۆ سعودییە دەگری

جیهان

05/06/2018‌ 1298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی تونسی، لەتیفە لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی دەستی كرد بەگریان، ئەوەش بۆ وڵاتی سعودییە.

لەتیفە بەهۆی ئەوەی رێگری لێدەكرێت، بچێتە وڵاتی سعودییە، دوای ئەوەی پرسیاری لێكراوە هەستت چۆنە بۆ ئەو وڵاتە، بەگریان وەڵامی پرسیارەكەی داوەتەوە.

ئەو هونەرمەندە سعودییە، ماوەی حەوت ساڵە رێگری لێدەكرێت بچێتە وڵاتی سعودییەو لەساڵی 2012وە ئەو وڵاتەی نەبینوە، كە لەو بارەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.

لەتیفە لەو ساڵەدا لەلوبنان ئاهەنگێكی گۆرانی رێكخستووەو دواتر رووی كردووەتە سعودییە، بەڵام رێگی لێكراوەو وەك خۆشی دەڵێت، تائێستا هۆكاری رێگرییەكەی بۆ رووننەكراوەتەوە.

هـ ، ح