دانانی وێنەی شازادە هاری‌و میگان لەژووری پێشوازی شاژن

هەمەڕەنگ

09/06/2018‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەی شازادە هاری شازادەی بەریتانیاو میگان ماركڵی هاوسەری لەژووری پێشوازی شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێسی دووەم دانرا.

وێنەكە هەفتەی رابردوو لەكۆشكی سكۆتلەندا دانراوە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی هاوسەرگیری نێوان شازادە هاری‌و میگان ماركڵ.

وێنەكە یەكێكە لەوێنەكانی هاوسەرگیری شازادە هاری‌و میگان ماركڵ ، كە لەژوورەكەدا لەپاڵ وێنەیەكی شازادە ویلیام و هاری درانراوە.

شازادە هاری‌و میگان ماركڵ لە 19ی مانگی رابردوو هاوسەرگیرییان كردو ئەو هاوسەرگیرییەش كاردانەوەی زۆری بەدواوە هات، كە كاردانەوەكانیش تائێستا بەردەوامە.