ئەسەد ئەو تیپە ئاشكرادەكات لەیارییەكانی مۆندیال هاندەری دەبێت

جیهان

11/06/2018‌ 2428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا، ئەو تیپەی ئاشكراكرد، كە لەیارییەكانی مۆندیالی روسیای 2018 هاندەری دەبێت.

بەشار ئەسەد لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی ئەو تیپەی ئاشكراكردووە، كە هاندەری دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی پرسیاری لێكراوە، لەیارییەكانی مۆندیال هاندەری چ هەڵبژاردەیەك دەبیت؟

ئەسەد لەوەڵامدا رایگەیاندووە، ئەو هاندەری سوپای سوریا دەبێت، كە وەك تیپێكی یەكگرتووی رووبەڕووی تیرۆرستان بوونەتەوەو لەخاكی وڵات شەڕی ئەوان دەكەن.

سەرۆكی سوریا لەبارەی ئەوەی ، ئەو هاندەری هەڵبژاردەی بەریتانیا نابێت، بەو هۆیەوەی ماوەیەك لەو وڵاتە بووە، لەوەڵامدا رایگەیاندووە، سەیری هیچ یارییەكی مۆندیال ناكات.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 14ی ئەم مانگە لەروسیا یارییەكانی مۆندیالی 2018 دەستپێدەكات‌و ئێستا ئەو پرسە بووەتە جێگەی بایەخی میدیا جیهانییەكان‌و مشتومڕی سەركردەكانی جیهانیش.

هـ ـ ح

بەپەلە