زیندانییەكی 16 ساڵی بۆ رفێنەری نمایشكارە بەریتانییەكە

هەمەڕەنگ

13/06/2018‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگا سزای 16 ساڵ زیندانی بۆ كەسێكی پۆڵەندی بەناوی لۆكاس پافات دەركرد، كە تاوانبارە بەهەوڵی رفاندنی نمایشكاری جلوبەرگی بەریتانی كلۆی ئایلینگ.

لۆكاس ئەو نمایشكارە جلوبەرگەی بۆ ماوەی 6 رۆژ لەناوچەی "بیدمۆنت" لەباكووری پۆڵەندا شاردووەتەوە، كە بەبیانووی وێنەگرتن بردوویەتییە ئەو ناوچەیە.

ئەو كەسە دوای ئەوەی ئاشكرابووە هەڵاتووە، بەڵام دواتر لەو وڵاتە دەستگیركراوەو دادگای ئەو سزایەی بۆ بڕیوەتەوە.

ئەو رفێنەرە دوای رفاندنی كچە نمایشكارە بەریتانیاكە، رووتی كردووەتەوەو وێنەی گرتووەو دواتریش سوكایەتی پێكردووە، كە ئەوەش سزاكەی قورس كردووە.

هـ ـ ح