دژەتیرۆری عێراق لەسەر هێرشی خێزانەكەی كەركوك وەڵامی یەكێتی دەداتەوە

عیراق

15/06/2018‌ 7468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای دژەتیرۆری عێراق خۆی بێبەریكرد لەو هێرشەی كرایە سەر خێزانێكی كورد لەشاری كەركوك‌و بۆ ئەوەش وەڵامی یەكێتی دایەوە.

لیوا روكن مەعن سعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، كە لەسەر رێگەی كەركوك هەولێر كاروانێكی ئۆتۆمبیلەكانی دژەتیرۆر كەوتووەتە بەر هێرشێكی تیرۆرستی، ئەوەش لەرێگەی بۆمبی دەستییەوە، بەو هۆیەشەوە سێ‌ لەئەندامانی دژەتیرۆر برینداربوون.

لیوا روكن مەعن سعدی راشیگەیاند، لەكاتی ئەو هێرش تیرۆرستییە، ئەو خێزانەش نزیكبوون لەرووداوەكەو بەو هۆیەوە دوای روودانی تەقەكردن ئەوانیش پێوەبوون‌و كەسێكیان لێ‌ كوژراوەو سێی تریش برینداربوون.

رووداوەكە لەدوو رۆژی رابردوودا روویداو لەدوای رووداوەكەش یەكێتی نیشتمانی دژەتیرۆری عێراقی تۆمەتباركرد، بەوەی لەپشت هەوڵی كوشتنەوەكەوەن.

ئەو فەرماندەیەی عێراق تۆمەتەكانی رەتكردەوەو جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەوان هیچ مەبەستێكیان نەبووە، هێرش بكەنە سەر ئەو خێزانە.

هـ ـ ح

بەپەلە