میلانیا ترامپ لەشەوی ساڵیادی لەدایكبوونی هاوسەرەكەی چی كردووە؟

هەمەڕەنگ

17/06/2018‌ 2518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ستیفانی غریشام نوێنەری هاوسەری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپ، لەشەوی ساڵیادی لەدایكبوونی هاوسەرەكەی لەنیۆیۆرك كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە.

ستیفانی غریشام راشیگەیاند، بەهۆی ئەو كۆبوونەوەیە، میلانیا ترامپ نەیتوانیوە لەگەڵ هاوسەرەكەی بێت‌و ساڵیادی لەدایكبوونی پرۆز بكات.

میلانیا ترامپ پێش دوو رۆژ لەساڵیادی لەدایكبوونی دۆناڵد ترامپ ، لەنیۆیۆرك بورجی "ترامب"ی جێهیشتووەو نەگەڕاوەتەوە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 14ی ئەم مانگە یادی 72 ساڵەی لەدایكبوونی كردەوە، كە لەبارەی ئامادەنەبوونی میلانیا رایگەیاندووە، زۆر ساڵیادی لەدایكبوونی هەبووە لەگەڵ هاوسەرەكەی نەبووە.

میلانیا ماوەی رابردوو نەشتەرگەری كورچیلەكانی بۆ كراو بەو هۆیەشەوە ناتوانێت زۆر بەفڕۆكە گەشت بكات‌و ئێستا لەنیۆیۆرك دادەنیشتێت‌و ترامپیش لەواشنتۆن سەرقاڵی كاری رۆژانەیەتی.

هـ ـ ح