مەكسیكۆ سیتی.. لەكاتی گۆڵەكەی مەكیسك لەئەڵمانیا هەست بەبومەلەرزە كراوە

جیهان

18/06/2018‌ 1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكسیكییەكان شەوی رابردوو تایبەت بوو بۆیان، ئەوەش دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان لەهەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەیارییەكانی مۆندیال.

بەپێی سەرچاوەكان، لەكاتی تۆماركردنی گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەی مەكسیك لەهەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەیارییەكەدا، لەشاری "مەكسیكۆ سیتی" پایتەختی ئەو وڵاتە، هەست بەبومەلەروە كراوە.

پەیمانگای جیۆلوجی‌و ژینگەی مەكیسك رایگەیاندووە، ئەو گۆڵە هۆكاری دروستبوونی بومەلەرزەكە بووە، ئەوەش بەهۆی دەربڕینی خۆشی لەلایەن خەڵكی شارەكەوە.

پەیمانگاكە راشیگەیاندووە، كە بومەلەرزەكە هەستی پێكراوە، بەڵام نەبووەتە هۆی ئەوەی پلەی بومەلەرزەكە مەترسی دروست بكات.

یاری هەڵبژاردەی مەكیسك‌و ئەڵمانیا بەئەنجامی گۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر كۆتایی هات، كە ئەو ئەنجامە بۆ مەكیسیكییەكان ئەنجامێكی باشە.

هـ ـ ح