ئەوروپا هۆشداری دەداتە هێڵی ئاسمانی فڕۆكەوانی عێراقی

عیراق

18/06/2018‌ 6782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئەوروپی، هۆشداریدایە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراقی‌و هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتە.

هۆشدارییەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئەوروپی EASA  بەهۆی كەمتەرخەمییەكانی هێڵی فڕۆكەوانی عێراقییە، كە رازی نییە بەخزمەتگوزارییەكانی ئەو هێڵە.

دەسەڵاتەكەی هۆشداری ئەوەی داوە، كە ئەگەر رێنماییەكانی لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوە ئەو هێڵە دەخاتە لیستی رەشەو رێگە بەگەشتەكانی بۆ ئەوروپا نادات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردووش دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئەوروپی گەشتەكانی هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی راگرت، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونی بەمەرج‌و رێنماییەكانی دەسەڵاتەكەوە.

هـ ـ ح