دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر چەندین كچ لەئێران مشتومڕ دروست دەكات

جیهان

19/06/2018‌ 2254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رووداوی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ژمارەیەك كچ، مشتومڕی لەو وڵاتە كردووە.

بەوتەی تەیبە سیاوش ئەو دەستدرێژی سێكسی-یە بۆ سەر 41 كچ بووە، ئەوەش لەشاری ئێرانشەھری سەر بەپارێزگای سیستان-بەلوجستان  بووە، كە بەتاوانی "كوشتن" ناوی بردووە.

تەیبە سیاوش راشیگەیاند، تائێستا وردەكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوەو بەپێی زانیارییەكان، لەسەر رووداوەكە چەند كەسێك دەستگیركراون، كە كەسی دەسترۆیشتووی ناوچەكە بوون.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە لەنزیكەوە چاودێری ئەو كەیسە دەكات‌و كەیسەكەش دەباتە ناو پەرلەمانی ئێران، بۆ ئەوەی گفتوگۆی جددی لەگەڵ بكرێت.

هاوكات محەمەد جەعفەر مونتەزەری داواكاری گشتی ئێران رایگەیاند، كە دەنگۆی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ئەو كچانە راست نییەو بۆ پشتراستكردنەوەشی بەدواداچوون دەكەن.

پێشتر محەمەد تەیب، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شاری ئێرانشەھر ئەو پرسەی وروژاندو لەوتاری نوێژی جەژن رایگەیاند لەمانگی رەمەزان دەستدرێژی سێكسی كراوەتە ئەو كچانە.

هـ ـ ح