شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ده‌ستبه‌رداری رافائیل ڤارانی یاریزانی یانه‌كه‌ی ببێت بۆ یانه‌یه مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، به‌ڵام به‌یه‌ك مه‌رج.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی دیاریۆ گۆڵ، فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه كه ده‌ستبه‌رداری رافائیل ڤاران ببێت، به‌و مه‌رجه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆندێكی گرانبه‌ها بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه پێشكه‌شبكه‌ن.
له‌ئێستادا مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاران ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه ئه‌و یانه‌یه ئاماده‌یه چ بۆندێكی گرانبه‌ها بخاته به‌رده‌ست یانه ئیسپانییه‌كه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، پێناچێت ڤاران له‌نێو پێكهاته‌ی داهاتووی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدا بێت، بۆیه یانه‌كه ئاماده‌یه به‌ئاسانیی ده‌سبه‌رداری ببێت.
ڕ . ج