وتەبێژی هاوپەیمانان: هیچ هێزێکی تورکی نەچووەتە مەنبەج

جیهان

19/06/2018‌ 656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەێنێت "لە شاری مەنبجی باکوری سوریا هیچ گۆڕانکاریـیەک نەبووە و هەر لەژێر دەستی هەسەدەدایە".


ئەمڕۆ سێ‌شەممە کۆلۆنێل شان ڕاین  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغداد ڕایگەیاند "هیچ گۆڕانکاریـیەک لە ناو مەنبج ڕووی نەداوە و هیچ هێزێکی تورکی نەچووەتە ناو مەنبجەوە و تەنیا لە دەرەوەی مەنبج هەن. جەختی لەوەش کردەوە ئامانجی ئەوان هێشتنەوەی مەنبجە بە پارێزراوی و ئاسایشی تیادا هەبێت و ئەو هێزانەی ئێستا لە مەنبەجن هەر ئەو هێزانەن لە ڕابردودا ئازادیان کرد".


ئەوەش دوای ئەوە دێت  کاربەدەستانی تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن وەک سەرکەوتنێک بۆخۆیان باسیان لە بوونی هێزەکانیان لە مەنبج دەکرد.

هـ ـ ر