كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

جیهان

20/06/2018‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا، نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردەوە، ئەوەش دوای ئەو نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 22 سەنت بەرێژەی 0.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 27 سەنت بەرێژەی 0.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا بەرێژەی 430.6 ملیۆن بەرمیل، نرزمبوونەوەكەی راگرتووە.

هەروەها رۆژی هەینی داهاتوو كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك بەرێوەدەچێت، كە كۆبوونەوەكە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكەی دەبێت.

هـ ـ ح