نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە

جیهان

24/06/2018‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە بەرزی مایەوە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەی رێكخراوی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 34 سەنت، بەرێژەی 0.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 25 دۆلار بەرێژەی 0.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.78 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

رۆژی هەینی ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك كۆبوونەوەو لەكۆبوونەوەكە بڕیاری زیادكردنی بەرهەمی نەوتیان بەرێژەی 1.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەدا، كە بەشێك لەوڵاتانی ئەندام توانای ئەو بەزركردنەوەیان نییە، بۆیە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە