بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

28/06/2018‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كەمی بەرهەمی ئەمریكاو دروستبوونی كێشە بۆ هەناردەی نەوتی لیبیاو كەنەدا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 2.23 دۆلار، بەرێژەی 3.16% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی گەیشتووەتە 72.76 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.31 دۆلار بەرێژەی 1.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بەرهەمی نەوتی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كردووەو چەند رۆژێكیشە كێشە بۆ هەناردەی نەوتی كەنەداو لیبیا دروست بووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوە.

هـ ـ ح