شارپرێس:
ڤلادیمێر بوتینی سەرۆكی روسیا بەیاوەری جیانی ئانفانتینۆی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان سەردانی گۆڕەپانی سوری لەمۆسكۆ كرد.
سەرۆكی روسیا بۆ بەسەركردنەوەی چەند یاریزانێكی منداڵ سەردانی ئەو یاریگایەی كرد، كە گرنگی بەبواری تۆپی پێو وەرزشەكانی تر دەدات.
پوتین لەكاتی سەردانەكەی لێدانێكی سزای جێبەجێكرد، كە گۆڵپارێزێكی رۆبۆتی لەناو گۆڵەكە بوو، توانیشی گۆڵەكە تۆمار بكات، وەك لەم ڤیدیۆیە دەبینرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئێستا لەوڵاتی روسیا یارییەكانی مۆندیال بەرێوەدەچێتو رۆژانە ڤلادیمێر پوتین سەردانی ناوەندە وەرزشییەكان دەكات.
هـ ـ ح