شارپرێس:
توێژه‌ره‌وانی ڕێكخراوی خێرخوازی به‌ریتانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه، دیارترین ئاماژه‌كانی توشبوونی مرۆڤیان به‌شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی توێژه‌ره‌وانی ڕێكخراوی خێرخوازی به‌ریتانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی دوچاری شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌بن، پێشتر دووچار ڤایرۆسی جگه‌ر له‌جۆری C بوون.
هاوكات دیارترین نیشانه‌كانی توشبوونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر خستوه‌ته‌ڕوو كه بریتییه له:
له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن، هه‌روه‌ها دابه‌زینی ئاستێكی به‌رچاو له‌كێشی له‌ش، ئه‌وه جگه له ڕه‌نگزه‌ردییه‌كی دیار‌و ئاشكرای ڕوخساری توشبووه‌كه.
به‌شێكی دیكه له‌نیشانه‌كان بریتین له سك ئاوسان‌و هه‌ناسه كورتیی، هاوكات هه‌میشه كه‌سه‌كه هه‌ست به‌ماندووبون ده‌كات‌و ڕه‌نگی پیساییه‌كه‌یشی هه‌میشه ڕه‌نگێكی تۆخه.
شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی شێرپه‌نجه كه پزیشكه‌كان هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، كه ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستنیشان نه‌كرێت، ئه‌وا له‌قۆناغی سێیه‌مدا به‌ئه‌ندامه جیاوازه‌كانی له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه.
ڕ ج