ڤیدیۆ.. ئازایەتی چەند ژنێك پیاوێك لەمردن رزگار دەكات

هەمەڕەنگ

01/07/2018‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند ژنێك بەهۆی ئازایەتییەكەیانەوە، پیاوێكیان لەمردن رزگاركرد.

بەپێی ڤیدیۆیەك، كە كامێرای چاودێری تۆماریكردووەو رووداوەكە لەهەرێمی خبی چینی لەناو باخچەیەكی ساوایان روویداوە، پیاوێك لەسەر شەقامی نزیك باخچەكە لەوكاتەی تەلەفۆن دەكات، ئۆتۆمبیلێك لێی دەدات‌و دەچێتە سەر پشتی.

ڤیدیۆكە پێگەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە، بۆ ماوەی 20 چركە، ئەو ئۆتۆمبیلە سەر پیاوەكە بووە، كە تەمەنی 50 ساڵ بووە.

پیاوەكە بەهۆی رووداوەكەوە بەسەختی بریندار بووەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، كە شكان لەچەند ئێسكێكی لاشەی هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە