هاوسەرگیری پیاوێكی مالیزی لەگەڵ منداڵێكی 11 هەرا دەنێتەوە

هەمەڕەنگ

03/07/2018‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی مالیزی ، كە تەمەنی 41 ساڵە، هاوسەرگیری لەگەڵ كچە منداڵێك كردووە، كە تەمەنی تەنیا 11 ساڵ بووە.

پرۆسەی هاوسەرگیری ئەو پیاوە لەگەڵ ئەو كچە منداڵە لەوڵاتی مالیزیا كێشەی دروستكردووە، لەو بارەشەوە دادگا دۆسییەكی لێكۆڵینەوەی كردووەتەوەو بڕیارە لێكۆڵینەوە لەو پرسە بكات.

ئەو پیاوە مالیزییە ناوی عەبدولكەریم عەبدولحەمیدەو جاری سێیەمییەتی هاوسەرگیری دەكات‌و بەهۆی جیاوازی زۆری تەمەنیان لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆر دروست بووە.

دادگا بەتۆمەتی ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك كردووە تەمەنی بۆ هاوسەرگیری شیاو نییە لێكۆڵینەوە لەو پیاوە مالیزییە دەكات‌و لەو بارەشەوە چەند لایەنێك سكاڵایان لەسەر ئەو پیاوە تۆماركردووە.

هـ ـ ح