نێچیرڤان بارزانی: نیگەرانییەكانی فەرمانبەرانمان لەبارەی موچەوە پێدەكات

کوردستان

04/07/2018‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نیگەرانییەكانی فەرمانبەرانیان لەبارەی نەدانی موچە پێدەكات.

نێچیرڤان بارزانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، راستە فەرمانبەران نیگەرانن، بەڵام حكومەت هەر ئەوەی پێدەكرێت‌و ئەوەندە موچەی پێدابەشدەكرێت.

سەرۆكی حكومەت جەختیشیكردەوە، بەپێی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان 30 رۆژ جارێك موچە دابەش دەكەین، بۆیە پێویست ناكات، فەرمانبەران لەرادەبەدەر نیگەران بن.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی دابەشكردنی موچەی ئەو مانگانەی دابەشنەكراون، رایگەیاند، كە هەوڵ دەدەن، بەپێی داهاتی حكومەتی هەرێم موچەی ئەو مانگانە دابەشبكرێت.

هـ ـ ح