شیرین عەبدولوەهاب بەبڵاوكردنەوەی وێنەیەك مشتومڕ دروست دەكات

هەمەڕەنگ

07/07/2018‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژی میسری، وێنەیەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوەو بە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیەش مشتومڕی دروستكردووە.

شیرین، وێنەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا دەردەكەوێت منداڵێكی بچووك لەباوەشییەتی، ئەوەش دوای ئەنجامدانی هاوسەرگیری.

شیرین لەسەر وێنەكەی نووسیوییەتی، "خۆشترین هەستم هەیە لەدونیا" كە ئێستا دەنگۆی ئەوە دروست بووە، ئەو منداڵە هۆی خۆیەتی‌و لە حەسام حەبیبی هونەرمەند بوویەتی.

ئەمە لەكاتێكدایە، شیرین لە مانگی نیسانی رابردوو هاوسەرگیری لەگەڵ جەسان كردووە، بۆیە بەشێك لەسەرچاوەكان رەتیدەكەنەوە، ئەوە منداڵی خۆی بێت.

هاوكات هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن، كە شیرین هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر وێنەكە نەداوە، بەڵام جەخت دەكەنەوە، كە ئەوە منداڵی هاورێكەیەتی.

هـ ـ ح