شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ژماره‌ی شه‌خسی خۆی داوه‌ته ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان، ئه‌وه‌ش هه‌رای له‌نێو كۆشكی سپی ئه‌مریكا دروستكردووه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی ئه‌مریكی، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ژماره‌ی شه‌خسی خۆی به‌چه‌ند سه‌ركرده‌ی وڵاتێك داوه، به‌بێ ئاگاداریی پێشوه‌ختی كۆشكی سپی ئه‌و سه‌ركردانه په‌یوه‌ندییان به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه كردووه.
ئه‌و كاره‌ی تره‌مپ كاتێك ئاشكرابوو كه جه‌ستن ترۆدۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له‌ساڵی 2017 په‌یوه‌ندی به‌تره‌مپه‌وه كرد، له‌ئێستادا به‌رپرسانی كۆشكی سپی ئه‌و كاره‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌رچوون له‌پرۆتۆكۆڵ داده‌نێن، چونكه به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵ پێشوه‌خت ده‌بێت بزانرێت كێ په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ده‌كات، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش چییه.
له‌پاش ئه‌و كاره‌ی تره‌مپ، به‌رپرسانی كۆشكی سپی داوایان له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه پابه‌ندی یاساكانی فیدراڵی ئه‌مریكا بێت، له‌ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتان ئه‌نجامبدات.
ڕ . ج