شارپرێس: حیلمی رەسوڵ
سیستەمی سەرۆكایەتی، سیستەمێكی سیاسیە لەسەر دابەشكردنی سێ دەسەڵاتەكە وەستاوەو دەسەڵاتی فراوان بەسەرۆك دەدرێت، لە كاتێكدا سیستەمی نیمچە سەرۆكایەتی سیفەتی ئەوەیە سەرۆك هەڵدەبژێردرێ، بەڵام حكومەت لە پەرلەمانەوە تێدەپەڕێ و لێپرسراوە بەرانبەر پەرلەمان و سەرۆك.
سیستەمی سەرۆكایەتی بە یەكێك لە سیستەمە سیاسیە دیموكراتیەكان دادەنرێت، لەسەر جیاكردنەوەیەكی توند لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن (سەرۆك) و یاسادانان (پەرلەمان) و (دادوەری) بنیاد نراوە..
سیستەمی سەرۆكایەتی جەخت لەسەر ئەو دەكاتەوە كە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە دەستی سەرۆكدایە، سەرۆكیش لە رێگەی هەڵبژاردنی راستەوخۆی جەماوەریەوە هەڵدەبژێردرێ، حكومەت پێك دێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە سیاسیەكەی و لێپرسراوە بەرانبەر سەرۆك نەوەك پەرلەمان هەروەك لە سیستەمی پەرلەمانیدا هاتوە.. بە گوێرەی ئەو جیاكردنەوە توندەی لە نێوان دەسەڵاتەكاندا هاتووە پەرلەمان دەسەڵاتی هەڵوەشانەوەی حكومەتی نییە و حكومەتیش ناتوانی پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە..
بەڵام سیستەمی نیمچە سەرۆكایەتی یاخود تێكەڵ داڕشتنێكە سیستەمی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كۆ دەكاتەوە، لەم سیستەمەدا سەرۆك بە هەڵبژاردنی راستەوخۆی گشتی هەڵدەبژێردرێت و دەسەڵاتی فراوانی هەیە، لە هەمان كاتدا حكومەت لە پەرلەمانەوە تێدەپەڕێت و لێپرسراو دەبێت بەرانبەر پەرلەمان و سەرۆكی دەوڵەتیش، سەرۆكی حكومەت لەم سیستەمەدا بەهەمان شێوە دەسەڵاتی فراوانی هەیە..
دروست بوون و گەشەسەندن:
بیردۆزی دابەش كردنی دەسەڵاتەكان لەلایەن فەیلەسوفی فەرەنسی مۆنتسكیۆ (1689-1755ز) دانرا، ئەویش لە بیری فەیلەسوفی ئینگلیزی جۆن لۆك (1632-1704ز) وەری گرتوە..
مونتسكیۆ وای دەبینی دەستێوەردانی دەسەڵاتەكان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر سیستەمی دیموكراتی، بەرگری لەم قسەیەی دەكرد بەوەی هاوئاهەنگی نێوان پەرلەمان و حكومەت (زۆرینە و حكومەتی تێپەڕبوو بە پەرلەماندا) دەبنە هۆكاری خاوی لە بەرەو پێش چووندا، هەروەها حكومەتیش دەسەڵاتی بەسەر پەرلەماندا دەبێت لە ئەنجامی ئینتیمای سیاسی ئەندامەكانی، و وادەكات كارە چاودێریەكەی لە دەست بدات لە ناوەڕۆكدا و وەكو دەسەڵاتێكی هاوتەریب تەماشا دەكرێ كە لە لایەن خەڵكەوە رێگە پێدراوە گرەنتی هاوسەنگیە..
ئەم نمونەیە لە دەسەڵات لە رۆژئاوا بەسەركردایەتی مێژوویی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا زاڵ بوو، لە ساڵی 1787ز ی ئەم سیستەمەی پەیڕەو كرد، ئەمەش هەڵبژاردەیەك بوو كە سروشتی ئەو دەوڵەتە تازەیە سەپاندی، كە لە راستیدا هاوپەیمانیەتێكی فیدرالیە لە نێوان ژمارەیەكی زۆر لە ویلایەتەكان، هەریەكەشیان دەسەڵاتێكی فراوانی هەبوو لە ڕایی كردنی كارە ناوخۆییەكانیدا، و حكومەتی فیدراڵیش سەرپەرشتی لایەنەكانی بەرگری و سیاسەتی دەرەوە دەكات..
نمونەی سیستەمی سەرۆكایەتی ئەمەریكی بەوە جیادەكرێتەوە جەخت دەكاتە سەر بوونی دەسەڵاتێكی زۆر لە دەستی سەرۆكدا بەوەی لەلایەن خەڵكیەوە راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت، لەهەمان كاتیش‌دا ئەنجومەنەكانی یاسا دانان، تەواوی دەسەڵاتی یاسادانیان هەیە..
لەگەڵ بوونی ئەو دوو دەسەڵاتەدا (جێبەجێكردن و یاسادانان)، دەسەڵاتی دادوەری هەیە كە خۆی لە دادگای فیدراڵیدا دەبینێتەوە و دەسەڵاتێكی زۆر و فراوانی هەیە لە جێبەجێكردنی دادوەریدا و لێپرسینەوە لەگەڵ دوو دەسەڵاتەكەی پێشوودا..
لەگەڵ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی سیستەمی سەرۆكایەتی لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و تا رادەی بوە مەرجەعێك لەسەر ئاستی جیهانی، بەڵام دیموكراتیەتی ئەوروپیەكان و ئەمەریكای لاتینی ئەزمونێكی تاڵیان لەگەڵ ئەم سیستەمەدا هەبوو، تا وای لێهات وازیان لێهێناو پشتیان بە سیستەمی تێكەڵ یان نیمچە سەرۆكایەتی بەست..
لە ئەوروپا، ململانێی نێوان دوو دسەڵاتەكە كیشەی زۆر دورودرێژ‌و بێ چارەسەری هێنایە بوون و بوە مایەی ناسەقامگیری سیاسی .. لە ئەمەریكای لاتینی، ململانێكان وای لێهات سەری كێشا بۆ كودەتای سەربازی، لە باشترین دۆخەكاندا سەرۆك بڕیار‌و فەرمانەكانی بەبێ پەرلەمان دەردەكرد.. ئەم واقیعە خراپە كەشێكی سیاسی نا تەندروستی هێنایە كایەوە و بوە هۆكاری هەرەسی گەورە بۆ دیموكراتی..
سیستەمی تێكەڵ:
زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكای لاتینی بەرەو سیستەمی تێكەڵ هەنگاویان نا، بەهۆی ئەو كێشە سیاسیە كەڵەكەبوانەی سیستەمی سەرۆكایەتی بەرهەمی هێنابوو، تا رادەی ئەوەی ئەنجامی خراپی هەبوو لەسەر ناسەقامگیری و گەشەی ئابوری..
بۆ نمونە لە فەرەنسا، دەستوری ساڵی 1848ز سیستەمی سەرۆكایەتی پەسەند كرد، بەلام ململانێی سیاسی لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان ئەم ئەزمونەی رووبەرووی كودەتای سەربازی كردەوە بە سەرۆكایەتی (لویس ناپلیۆن پۆناپارت) لە 2ی كانونی یەكەمی 1851ز.
دەقی دەستوری كۆماری پێنجەمی فەرەنسا (1958) پشت بە سیستەمی تێكەڵ دەبەستێت، سەرۆك بە هەڵبژاردنی راستەوخۆی گشتی هەڵدەبژێردرێت، نەك بە دەنگدانی پەرلەمان ئەمەش لە ساڵی (1962ز)ەوە جێبەجێكرا..
هەریەكە لە وڵاتانی فینلەند، ئایرلندا،و نەمسا پشت بە سیستەمی تیكەڵ دەبەستن، جگە لە زۆربەی دەوڵەتانی ئەوروپای رۆژهەڵات لەسەر ئەم سیستەمە بوون تاكو كەوتنی كوتلەی رۆژهەڵات لە ساڵی 1990ز.
هەندێ لە دەوڵەتانی ئەفریقیاش سیستەمی تێكەڵ جێبەجێ دەكەن، هەرچەندە جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان سەختە بەهۆی بوونی دەسەڵاتی تاكی و باڵادەستبوونی حزبی سەرۆكەوە لە زۆربەی كاتەكاندا..
كێماسیەكانی هەردوو سیستەمە:
هەر جیاوازییەك لە نێوان سەرۆك و پەرلەمان دەبێتە هۆی بەرپابوونی كێشەیەكی گشتی و دام و دەزگاكانی دەوڵەت پەكیان دەكەوێت و ئابوری وڵات دەتەپێت، لە نەبوونی میكانیزمی بۆ ناوبژیوانی نەبوونی دەسەڵاتی جێبەجێكردن كە ناتوانێ داوای هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بكات، و پەرلەمانیش دەسەڵاتی هەڵوەشانەوەی حكومەتی نییە.. بە كورتی، ئامرازەكانی فشاری پێویست بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا بوونی نییە..
ئەوەی باوە لە مافەكانی سیستەمی سەرۆكایەتیدا، مەركەزێتی پۆستی سەرۆكە، تا ئەو رادەیەی حزبەكەی پەراوێز دەخات لە رۆڵ بینینی سیاسی، و هەڵسەنگاندنی ماوەی حوكمرانیەكی لەسەر كەسێتی سەرۆك دەكەوێت..
هەرچی سیستەمی نیمچە سەرۆكایەتیە، ناتوانێ هاوسەنگی بەردەوام لە نێوان دەسەڵاتەكاندا بكات، لەكاتی بەدەستهێنانی زۆرینە لە پەرلەماندا دەزگای جێبەجێكردن بە شێوەیەكی توند لەسەر پەرلەمان دەسەپێنێ، لەم دۆخەشدا پەرلەمان دەبێتە شوێنێك بۆ تۆماركردنی یاسا‌و بڕیارەكانی حكومەت بەبێ لێپرسینەوە..
بەڵام ئەگەر سەرۆك زۆرینەی ئەندامانی لە دەستدا، ئەوكات ناچار دەبێت لەگەڵ زۆرینە و حكومەتی ركابەریدا هەڵبكات، لەم دۆخەشدا جێبەجێكردنی بەرنامە سیاسیەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو زیانی بەردەكەوێت.
سیسته‌می په‌رله‌مانی
یه‌كێكه له شێوه‌كانی سیسته‌می دیموكراتی فره‌یی، له‌سه‌ر تیهه‌ڵكێشی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاته (جێبه‌جێكردن= حكومه‌ت) و (یاسا دانان= په‌رله‌مان)، و حكومه‌ت تیایدا به‌رپرس ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر په‌رله‌مان، و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پارتێك یان هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی زۆرینه پێك هاتوو له په‌رله‌مان..
له‌م سیسته‌مه‌دا حكومه‌ت ناتوانی كاره‌كانی جیبه‌جێبكات مه‌گه‌ر كاتی به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌توانن جوڵه دژی حكومه‌ت بكه‌ن له رێگه‌ی داواكردنێكی نوسراوه‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی..
له‌به‌رانبه‌ردا حكومه‌ت ده‌توانێت ده‌ستپێشخه‌ری بكات به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و داواكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئه‌گه‌ر پشتگیری متمانه‌ی زۆرینه له ده‌ستبدات، بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی و ڕواندنی یاساكان و رێ و ره‌سمی تایبه‌ت له‌ناو په‌رله‌مان.
باكگراوندی مێژوویی:
سیسته‌می په‌رله‌مانی له (به‌ریتانیا) سه‌ری هه‌ڵداوه، دۆخی سیاسی وڵات له ساڵی 1215ز رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له ژیانی سیاسی به‌ریتانیادا..
پاش ئه‌وه‌ی (جان سان تیر)ی پاشای به‌ریتانیا، له رووی سیاسیه‌وه لاواز بوو به‌تایبه‌ت پاش دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان، وڵات له لێواری مایه‌پوچبووندا بوو له رووی ئابوریه‌وه، پاشا داوای قه‌رزی له خانه‌دانه ده‌ره‌به‌گه‌كان (بارۆنه‌كان) كرد‌و و ئه‌وانیش داوای به‌شداری كردنیان لێ‌كرد.. ئه‌م هه‌نگاوه نۆبه‌ره‌ی تێگه‌یشتنێكی فراوانی داواكردن بوو، ده‌بوه كارێكی دامه‌زراوه‌یی له دروستكردنی دیموكراتیه‌تدا..
پاشا هه‌ستا به ده‌ركردنی "به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌وره" (ماگنا كارتا) بۆ دڵنیایی ئه‌و بارۆنانه‌ی مه‌ترسیدار بوون و ده‌كرا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رووبه‌روو ببنه‌وه له‌كاتی رازی نه‌بونیان به پێدانی ئه‌و قه‌رزه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌سه‌ڵاتی به‌خشی به "ئه‌نجومه‌نی مه‌زن" كه ده‌سته‌ی تاكه نوێنه‌رایه‌تی بوو له‌و كاته‌دا و بارۆنه‌كان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌كانیشی ده‌گرته‌وه، به‌وه‌ی بریار ده‌رباره‌ی باجه‌كان بده‌ن..
له ساڵی 1332ز، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش به نێوان ئه‌نجومه‌نی خانه‌دانه‌كان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌كان (بۆرجوازیه‌كان)، له‌م كۆبونه‌وه‌یه بڕیاری ئه‌وه درا مافی ئه‌نجومه‌نه ده‌رخسته‌كان پێشكه‌شی پاشا بكات به‌رانبه‌ر مۆڵه‌تی ئه‌و بودجه‌یه‌ی داوای ده‌كات..
به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی گرنگ و خێرا كه بنه‌ماكانی سیسته‌می په‌رله‌مانیی جێگیر كرد هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی (دی هانۆزه‌ر) بوو له به‌ریتانیا، پاشاكانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كه ئه‌ڵمانی بوون و به زمانی ئینگلیزی نه‌ده‌دوان، ئه‌مه‌ش كیشه بوو له‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی بگه‌نه خه‌ڵكی و جێگیركردنی حوكمڕانیه‌كه‌یان.. له ژێر سایه‌ی ئه‌م دۆخه‌دا ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌سه‌رۆك وه‌زیران به‌خشرا، به‌مشێوه‌یه (روبرت والبور) (1676-1745ز) بوه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی راسته‌قینه له به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناو‌و زاراوه‌یه له‌وكاته‌دا ناسراو نه‌بوو، هه‌روه‌ها یاساكان به ره‌زامه‌ندی پاشاوه به‌سترابوونه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، و ئه‌و ره‌زامه‌ندیه‌ش له ساڵی 1707 ز به شێوه‌یه‌كی رێكاری ده‌درا..
جگه له به‌رتانیا، سوید به رۆڵی خۆی هه‌ندێ ره‌گی سیسته‌می په‌رله‌مانی تێدا به‌دی ده‌كرا له سه‌ده‌ی 18ی ز، ویلایه‌ته‌كان له ساڵی 1718ز وایان له شاژن كرد هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. له‌پاش مردنی شاژن ، ویلایه‌ته‌كان وایان له پاشای نوێ كرد بڕیار له ده‌ستورێك بدات، كه یه‌كه‌م ده‌ستووری نوێ بوو له مێژوودا.. ئه‌م هه‌نگاوه رێگاخۆشكه‌ر بوو بۆ له دایك بوونی سه‌رده‌می ئازادی له ئه‌وروپا، كه‌چی پاشا به خێرای كوده‌تای كرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ویلایه‌ته‌كان له ساڵی 1772.
جۆره‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی:
أ. سیسته‌می لێپرسراوێتی دوولایه‌نی: تیایدا حكومه‌ت به‌رانبه‌ر په‌رله‌مان به‌رپرسه، به‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت و هێزی سیاسی لێ وه‌رگرتوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسیشه له‌به‌رانبه‌ر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت (پاشا، سه‌رۆك، سوڵتان...)
ئه‌م سیسته‌مه له رژێمی پاشایانی ئه‌وروپادا باو بوو له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده‌ی زایینی، یه‌كه‌مجار به‌ریتانیا ئه‌م سیسته‌مه‌ی به‌خۆوه بینی له نێوان ساڵانی 1792 و 1843ز، پاشان فه‌ره‌نسا له ماوه‌ی 1830 تاوه‌كو 1848ز، دوای ئه‌وانیش به‌لجیكا له ساڵی 1831ه‌وه ده‌ستی پێكرد.. ئه‌م نمونه‌یه قۆناغێكی وه‌رچه‌رخانه له ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاوه بۆ پاشایه‌تی په‌رله‌مانی له ئه‌وروپا، كه‌چی هه‌ندی له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه ده‌رۆن.
ب- سیسته‌می لێپرسراوێتی یه‌ك لایه‌نی: ئێستا له زۆربه‌ی دیموكراتیه‌تی ئه‌وروپادا باوه له ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می رابردوو، تیایدا حكومه‌ت ته‌نها له به‌رانبه‌ر په‌رله‌مان لێپرسراوه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی وڵات هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی سنورداری هه‌یه، ئه‌م جۆره زیاتر له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیادا باوه..
لایه‌نه چاك و خراپه‌كانی
سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌وه ده‌ناسرێت، نه‌رمه له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت) له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چێت، پاشان پێویستی به متمانه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه، له هه‌مان كاتدا، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ته‌واو كاری خۆی ده‌كات، له‌وانه‌یه په‌رله‌مان حكومه‌ت هه‌لوه‌شێنێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه له‌وانه‌یه حكومه‌ت په‌رله‌مان په‌ك بخات و داوای هه‌ڵبژاردنی نوێ بكاته‌وه..
ده‌ستێوه‌ردان و سه‌ربه‌خۆبوون له بڕیاره‌كاندا یه‌كێكه له‌وانه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی پێ ده‌ناسرێته‌وه، سه‌رچاوه‌ی هێزو لاوازیشه له‌هه‌مان كاتدا.. ئه‌م هاوسه‌نگیه له‌رزۆكه ده‌سه‌ڵات به هه‌ر یه‌كێكیان ده‌دات و میكانیزم ده‌خاته به‌رده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆیان و پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاته پێدراوه‌كانی خۆی پێ بكات به ده‌قێكی ده‌ستوری یان نه‌ریته ده‌ستوریه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه به هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆییان ده‌ناسرێت، به‌ڵام بێ كه‌م و كوڕی نییه، له‌وانه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی باڵای ده‌بێت به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه له متمانه‌ی له حزبێك یان هاوپه‌یمانێه‌تێك وه‌رگرتوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات په‌رله‌مان له خزمه‌تی كارنامه‌ی سیاسی حكومه‌تدا بێت، و كاری سه‌ره‌كی خۆی كه بریتیه له چاودێری كردن لاواز ده‌بێت.. هه‌روه‌ها ئه‌م سیسته‌مه له زۆر دۆخدا په‌یوه‌سته به ناجێگری سیاسی، به‌تایبه‌تی نه‌بوونی بیروباوه‌ڕێكی پته‌و كه بروای به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، و له كاتی تێكچوونی دۆخی سیاسی‌دا، حكومه‌ت وڵات تووشی كێشه ده‌كات و هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه به‌رده‌وامه‌كان به‌یه‌كتری ده‌سپێرن..
نمونه‌ی هاوچه‌رخ
له به‌ریتانیا- كه شوێنی له دایك بوونی سیسته‌می په‌رله‌مانیه، هه‌ردوو حزبی كرێكاران و پارێزگاران ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دیمه‌نی سیاسی وڵات‌دا هه‌یه و توانیویانه سه‌قامگیری سیاسی به‌ده‌ست بهێنن، له هه‌مان كاتدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نێوانیان فراوان نییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئۆپۆزوسیۆنێكی به‌هێز له په‌رله‌ماندا بوونی هه‌بێت..
له توركیاش كه تا ساڵی 2018 له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی بوو، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له ساڵی 2002 ه‌وه توانی زیاتر له جارێك به ته‌نها حكومه‌ت پێك بهێنێت..ئه‌مه‌ش توركیای به‌ره‌و سه‌قامگیربوونی سیاسی برد‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوون و گه‌شه‌كردنی لایه‌نی ئابوری دانا .
ئەم راپۆرتە شیكارییە، لەلایەن دكتۆر حیلمی رەسوڵ ئامادەكراوە، كە سەرپەرشتیاری بەشی مەلەفی تایبەتی شارپرێس دەكات