شارپرێس:
یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی به‌فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی دی ماریای یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
به‌گوێره‌ی میدیای ئیتاڵیا، پاش ده‌ستبه‌كاربوونی كارلۆ ئه‌نشیلۆتی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی ناپۆلی، ئه‌و ڕاهێنه‌ره داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه كه دی ماریا له‌پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ناپۆلی بگوازنه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیای ئیتاڵیی، ناپۆلی به‌فه‌رمی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی دی ماریا ده‌ستپێكردووه، ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه، كه ئه‌و یاریزانه بۆ سێ وه‌رز‌و به‌به‌های پێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ر وه‌رزێك یاریی بۆ ناپۆلی بكات.
ساڵی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌نخێل دی ماریا له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایدێت، تا ئێستاش یانه فه‌ره‌نسییه‌كه هه‌نگاوی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دی ماریا نه‌داوه.
ڕ . ج