شارپرێس:
سادیۆ مانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ڕایگه‌یاند، "تا ئێستا په‌یوه‌ندیكردنی من به‌ڕیاڵ مه‌دریده‌وه ته‌نیا ده‌نگۆن".
سادیۆ مانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال‌و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ڕایگه‌یاند، "هیچ كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردووم بۆ چوونم بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌وانه ته‌نیا ده‌نگۆن".
سادیۆ مانی له‌لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد، بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یه‌وێت له‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی لوبێتچی بوه ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و ڕاهێنه‌ره داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه كه سادیۆ مانی بگوازنه‌وه بۆ ڕیزی یانه‌ی شاهانه.
ڕ . ج