ئەستێرەیەكی بایەرن میونیخ لەرۆشتن پاشەكشە دەكات

وەرزش

10/07/2018‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد، كە ئەستێرەیەكی یانەی بایەرن میونخی وڵاتەكەیان لەرۆشتن لەیانەكە پاشەكشەی كردووە.

رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، كە رۆبەرت لیڤاندۆفسكی پۆڵەندی‌و هێرشبەری یانەكە لەو بیرۆكەیە پاشەكشەی كردووە، كە ریزی یانە ئەڵمانییەكە جێبهێڵێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئێستا سەرنجی ئەو یاریزانە پۆڵەندییە ئەوەیە، لەیانەی بایەرن میونیخ بمێنێتەوەو كار بۆ ئەوە بكات لەوەرزی داهاتوو خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرنەوە.

ئەمە لەكاتێكدا دەنگۆ هەبوو لیڤاندۆفسكی ریزی یانەی بایەرن میونیخ جێدەهێڵێت‌و لەم هاوینە روو لەیانەی ریاڵ مەدرید دەكات.

هـ ـ ح