یەكەم لێدوانی ئەلیگری دوای چوونی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس

وەرزش

12/07/2018‌ 248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماسیملیانۆ ئەلیگری ئیتالی‌و راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس دڵخۆشی بەچوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بۆ یانەكەی راگەیاند.

ئەلیگری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە زۆر دڵخۆشە بەچوونی رۆناڵدۆ بۆ یانەكەی، چونكە ئەوە دەبێتە لایەنێكی هێز بۆ یانەكەی.

ئەو راهێنەرە راشیگەیاند، لەگەڵ رۆناڵدۆو یاریزانەكانی تر كار دەكەن، بۆ ئەوەی زۆترین نازناو بەرنەوە لەوەرزی داهاتوو.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەچەند رۆژی رابردوو دوای 10 ساڵ یاریكردن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد.

هـ ـ ح