فەرمی.. یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدرید دەچێتە بوروسیا دۆرتمۆند

وەرزش

12/07/2018‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی رایگەیاند، یاریزانێكی یانەكەی رووی لەیانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كردووە.

یانەكە راشیگەیاند، ئەو یاریزانەی رووی لەو یانە كردووە، ئەشرەف حەكیمی مەغریبییە، كە ئەو یاریزانە لەباڵی راستی هێڵی بەرگری یاری دەكات.

بەپێی بەیانناەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو یاریزانە مەغریبییە، بەشێوەی خواست‌و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند.

حەكیمی تەمەنی 19 ساڵەو یەك وەرز بۆ یانەی ریاڵ مەدرید یاری كردووە، كە ئەو یاریزانە لەو وەرزە ئاستی وەك پێویست نەبوو.

هـ ـ ح