قسەكانی ئەردۆغان نرخی لیرەی توركی بۆ رێژەیەكی پێوانەیی دادەبەزێنێت

جیهان

12/07/2018‌ 4041 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بۆ رێژەیەكی پێوانەیی دابەزی، كە دابەزینەكەی پەیوەندی بەچەند قسەیەكی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاوە هەبوو.

بەپێی ئاژانسی رۆتەرز، نرخی هەر 4.9767 لیرەیەكی توركی لەرۆژی پێنج شەممە بە یەك دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە دابەزینێكی پێوانەییە تۆماركراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، ئەو دابەزینە، رێژەی دابەزینی لیرەی بۆ 22% زیادكردووە، كە لەسەرەتای ئەمساڵ تا مانگی حەوت تۆماریكردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی چوار شەممە لەیەكەم سەردانی وەك سەرۆك كۆماری نوێی توركیا بۆ دەرەوە رایگەیاند، كە كار دەكەن، بۆ ئەوەی سودی بانكی زیاد بكەن، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی لیرە دانا.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەش، كە رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆمار دەستبەكاربوو، نرخی لیرە زنجیرەیەك دابەزینی بەخۆوە بەرانبەر دۆلارو دراوە جیهانییەكانی تر بینی‌و ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح