ڤیدیۆ.. تاقیكردنەوەی سیستەمی بەرگری "ئێس-300" بۆ لەناوبردنی موشەكە بالیستییەكان

جیهان

13/07/2018‌ 4728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەچوراچێوەی راهێنانەكان‌و تاقیكردنەوەكانی سیستەمی موشەكی بەرگری "ئێس-300" ، چەند موشەكێكی بالیستی كرانە ئامانج.

سیستەكە لەناوچەی كراسنۆیارسكی روسیا، تاقیكرایەوەو سوپای ئەو وڵاتە راهێنانی لەسەر كرد، كە تاقیكردنەوەكە سەركەوتوو بوو.

سیستەمە موشەكییەكە لەئاسمان چەند جۆرێك موشەكی كردە ئامانج، لەوانە موشەكەكانی "بیشال" و"بیكاس و"ئارمافیر"، كە ئەوانە موشەكی بالیستی بەهێزن.

سیستەمەكە لەماوەی 3 دەقەدا 5 ئامانجی لەئاسمان بەنیشانەگرت، كە لەبەرزی 45 هەزار مەترەوە بەخێرایی 1200 مەتر لەچركەیەكە ئامانجەكەی پێكا.

هـ ـ ح