ئێران مەرجی بۆ كشانەوەی هێزەكانی لەعێراق‌و سوریا ئاشكراكرد

عیراق

13/07/2018‌ 4049 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی، مەرجی وڵاتەكەی بۆ كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی، لەعێراق‌و سوریا ئاشكراكرد.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، مەرجی كشانەوەی ئەوان بۆ هێزەكانیان لەعێراق‌و سوریا ئەوە دەبێت، كە حكومەتی هەردوو وڵات بەفەرمی ئەو داوایە بخنە بەردەم ئێرات.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران راشیگەیاند، هێزەكانی وڵاتەكەی لەسەر داوای حكومەتی عێراق‌و سوریا چوونەتە ئەو وڵاتانەو لەوێش شەڕی داعش‌و گروپە چەكدارەكانی تریان كردووە.

چەند ساڵێكە ئێران هێزی سەربازی رەوانەی عێراق‌و سوریا كردووە، كە ئەوە كاردانەوەی دروستكردووەو ئێستاش داوای كشانەوەیان دەكرێت.

هـ ـ ح