شارپرێس:
وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند لەگەڵ دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتوون بۆ بەرەنگاربوونەوە و دژایەی ئێران لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ هەینی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبونەوە و دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و هەردوولا
ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکی و جموجوڵەکانی
ئێران لە ناوچەکەدا.
تێریزا مەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند "بەریتانیا و ئەمریکا لە ئێستادا رێککەوتون بۆ دژایەتی ئێران و هەروەها لە قۆناغی داهاتوودا گەشەی زیاتر
بەخۆیەوە دەبینێت و هەروەها پەیوەندییە ئابورییەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا بەهێزدەکەن".
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند "نابێت ئێران
ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای هانداوە،
کە بەردەوامبن لە فشارەکانیان بۆ سەر ئێران."
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەیوەندییەکانی
لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەهێزە و بەهێزترین دەبێت لەداهاتودا".
هـ ـ ر