بەلجیكاو ئینگلتەرا شەڕی پلەی سێیەمی مۆندیال دەكەن

وەرزش

14/07/2018‌ 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و ئینگڵتەرا لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیالی روسیای 2018 یاری دەكەن.

یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و ئینگڵتەرا لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال ئەمڕۆ شەممە ئەنجامدەدرێت.

هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئینگڵتەرا و بەلجیكا كە لە یاری رابردوو نەیانتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنن و خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات پێنجی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

ئینگڵتەرا، كە بە هەڵبژاردەی كڕواتیا دۆڕا، هەوڵدەدات لایەنی كەم بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دڵی هاندەرانی ئاشت بكاتەوەو لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی بەلجیكا، كە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی مۆندیالی لێدەكرا، هەوڵ دەدات لایەنی كەم پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.

یارییەكەش لە یاریگای كریستۆفیسكی سانت پێتێرسبورگی روسیا ئەنجامدەدرێت‌و بڕیارە سبەی یاری كۆتایی مۆندیالیش لەنێوان كرواتیان فەرەنسا ئەنجامبدرێت.

هـ ـ ح