هەڵسوكەوتێكی سەیری سەرۆك وەزیرانی كەنەدا كاردانەوە دروستدەكات

هەمەڕەنگ

14/07/2018‌ 4136 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جاستین ترۆدۆی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، هەڵسوكەوتێكی سەیری ئەنجامدا، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووە.

جاستین ترۆدۆ لەكاتی سەردانی بۆ بەلجیكاو پێشوازی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، هەڵسوكەوتەكەی ئەنجامدا، كە پێش تەوقەكردن لەگەڵ سەرۆك وەزیران تەوقەی لەگەڵ هاوسەرەكەی چارلز میشیل كرد.

ئەو هەڵسوكەوتەی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا كاردانەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتووەتەوە، كە بەشێك لەكاردانەوەكان رەخنە دەگرن‌و بەشێكیش پشتگیری جاستین ترۆدۆ دەكەن.

هـ ـ ح