خۆپیشاندانەكانی عێراق باری وڵات لەكوێت دەگەیەنێتە دۆخی نائاسایی

عیراق

14/07/2018‌ 881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاررێس:
وەزارەتی ناوخۆی كوێت، باری وڵاتەكەی گەیاندە دۆخی نایاشایی، ئەوەش بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی لەعێراق ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆی كوێت، ئەمڕۆ شەممە باری نائاسایی لەوڵات راگەیاند، كە هۆكارەكەشی بۆ پاراستنی ئەمنی وڵات گەڕانەوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، باری نائاسایی بەردەوامدەبێت، تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە، هیچ مەترسییەك لەسەر هاووڵاتیانی وڵات نامێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەچەند شارو شارۆچكەیەكی عێراق دەستیپێكردووەو بەردەوامیشی هەیە، بەتایبەتی لەشاری بەسرەی هاوسنووری كوێت.

كوێت هەر ئەمڕۆ هێزی سەربازی وڵاتەكەی رەوانەی سنوورەكانی عێراق كردو لەو سنوورانەش دەستی بەرێكاری ئەمنی كرد.

هـ ـ ح