هێڵی ئاسمانی توركی و هاوبەشەكانی چوار هەزار و 600 كارمەند وەردەگرن

جیهان

14/07/2018‌ 708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی توركی رایگەیاند، دوای فراوانبوونی رووبەری كاركردنییان لە فڕۆكەخانەی نوێی ئیستەنبوڵ نزیكەی هەزار و 600 كارمەند وەردەگریرێت.

بیلال ئێكشی، بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی توركی بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی راگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئامانجەكانی 2023دا، ئەمساڵ 14 فڕۆكەیان بەدەست دەگات كە چواریان كارگۆن (بارهەڵگرن) لە ساڵی 2019دا هەروەها 41 فڕۆكەی دیكەی نەوەی نوێیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەی گواستنەوەی هێڵی ئاسمانی توركی بۆ فڕۆكەخانە نوێیەكەی ئیستانبوڵ 31ی تشرینی یەكەم دەست پێ دەكات، براندی كارگۆی هێڵی ئاسمانی توركی Turkish Cargo  كۆمپانیایەكی هاوبەشی لەگەڵ "ZTO"ی چینی و "PAL Air"ی هۆنگ كۆنگی پێك دەهێنێت.

بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی توركی وتیشی، "یەكەم گەشتی هێڵی ئاسمانیی توركی لە فڕۆكەخانەی نوێی ئیستەنبوڵەوە بۆ ناوەوەی وڵات بۆ ئەنقەرە و بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئازەربایجان و قوبرسی باكوور دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای فراوانبوونی رووبەری كاركردنییان لە فڕۆكەخانەی نوێی ئیستەنبوڵ نزیكەی هەزار و 600 كارمەند وەردەگیردرێت، وەك هێڵی ئاسمانی توركی-یش ئەوان سێ هەزار كارمەند وەردەگرن.
ه.م