باڵێۆزخانەی کوەیت هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە عێراق

عیراق

14/07/2018‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەوڵاتەکەی ڕەت دەکاتەوە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق-ەوە و باڵیۆزخانەی کوەیتیش هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانەکانی عێراق فراوانتربون لەلایەکی دیکەشەوە سالم زەمانان باڵیۆزی گشتی کوەیت لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لە عێراق هاتوچۆکانیان ڕابگرن و لەهەر دۆخێکی مەترسیداریشدا باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان ئاگادار بکەنەوە".


هاوکات باڵیۆزخانەی کوەیت ئاماژەی بەوەداوە "داوا لە هاوڵاتیانی کوەیت لە عێراق دەکات بەهیچ شێوەیەک نزیکی ئەو ناوچانە نەکەونەوە کە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی تێدایە لەکاتی هەر ڕوداویکیشدا پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی کوەیتەوە".


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆی کوەیت  بە ئاژانسی هەواڵی کونای کوێتی ڕاگەیاندوە "ئەمڕۆ حکومەتی کوەیت بڕیارداوە ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی بۆ سنورەکانی نزیکی باشوری عێراق ناردوە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە شاری بەسرە لەباشوری عێراق دەستی پێکردوە و لەڕۆژی هەینیشەوە دوای پشتگیریکردنی داواکانی خۆپیشاندەران لەلایەن عەلی سیستانیەوە، خۆپیشاندانەکان فراوانتر بون و شارەکانی بابل و نەجەف و کەربەلا و بەغداد و چەند ناوچەیەکی دیکەشی گرتووەتەوە و تا ئێستاش دەیان خۆپیشاندەر کوژراون و بریبدار بون".

 هـ ـ ر