كیت میدڵتۆن‌و میگان ماركڵ بۆ یەكەمجار لەیاریگایەكی تێنیس بینران

هەمەڕەنگ

15/07/2018‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەچوارچێوەی بەرێوەچوونی پاڵەوانییەتی ویمبڵدۆنی تێنسی سەر زەوی، كیت میدڵتۆن و میگان ماركڵ هاوسەرانی شازادەكانی بەریتانیا پێكەوە بینران.

یەكەم جارە، كە هەردوو هاوسەرەكەی شازادەكانی بەریتانیا، پێكەوە لەبۆنەیەكی وەرزشی دەبینرێن، دوای ئەوەی میگان ماركڵ لەمانگی پێنی رابردوو هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە هاری كرد.

كیت لەیاریگاكەدا عەزییەكی سپی لەبەر بوو، هەروەها میگانیش قەمیسێكی خەت شینی لەبەر بوو، كە ئامادەبوونیان پێكەوە بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووانی یاریگاكەو میدیاكانیش.

هـ ـ ح

بەپەلە